ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی شەممە ٢٦ی سەرماوەز، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند، ئاماری گیانبەختکردووانی ئاخێزی شۆرشگێرانەی خەلکی ئێران دژی دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ٤٦٩ هاووڵاتی کە ٦٣ کەسیان منداڵ و ٣٢ کەسیشیان ژنن و لە ئێستادا ٣٩ کەس لە دەسبەسەرکراوانی ئەو ڕاپەڕینە مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
٥ دەسبەسەرکراو کە بە تۆمەتی موحاربە دادگایی کراون بەناوەکانی”ڕەزا ئیسلام دوست، ئەیۆب ئاغڵیانی، فەرهاد و فەرزاد تەهازادە، هەژیر ئەحمەدی و هێمن شاهی” لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ و محەممەد بروغنی لە بەندیخانەی ڕەجایی شار، گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.هەروەها ئەو کەسانەی بە تۆمەتی موحاربە دادگایی کراون و مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە بریتین لە: “مەنووچهر مێهمان نەواز، محەممەد بروغنی، محەممەد قوبادلوو، سامان سەیدی، سەهەند نوورمحەممەدزاد، محەممەد مەهەدی کەرەمی، سەید محەممەد حوسێنی، حەمید قەرەحەسەنلوو، حوسێن محەممەدی، ڕەزا ئاریا، سەعید شیرازی، موحسێن ڕەزازادە، تووماج ساڵحی، ئەمیر نەسر ئازادانی، سەعید یەعقووبی، ساڵح میر هاشمی، سوهەیل جەهانگیری، حشمەتوڵڵا تەبەرزەدی، میلاد ئارمۆن، نستوە نیکخا و مەهدی جهانی”.