فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی گیانی لەسەر بەندکراوێک بەهۆی تووش بوونی بە نەخۆشینی دڵ
هەینی ۲۹-۱۰-۱۴۰۲   |  19-01-2024

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەندکراوێک بە ناوی “کاوە فەرەجی” خەڵکی مەریوان، بە هۆی نەخۆشی دڵەوە لە زیندانی سنەوە بۆ نەخۆشخانەی “تەوحید” ڕاگوێزراوە و لە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشکی دایە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پسپۆڕان و پزیشکەکان بە ناوبراویاو ڕاگەیاندووە کە بارودۆخی دڵی ناجێگیرە و پێویستە بە زووترین کات بۆ نەخۆشخانەیەک لە تاران ڕاگوێزرێت و نەشتەرگەری بۆ بکرێت، بەڵام بەرپرسانی زیندانی سنە ڕێگا بەو کارە نادەن و گیانی ئەم بەندکراوە لە مەترسیدایە. جێگای ئاماژەیە، کاوە فەرەجی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان لە رێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە مەریوان دەستبەسەر و بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزراوە.