مەرگی کرێکارێکی ئیدارەی کارەبای پاوە لە کاتی کارکردندا
هەینی ۲۲-۱۱-۱۴۰۰   |  11-02-2022
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی مانگی ڕێبەندان، کرێکارێکی سیمبانی ئیدارەی کارەبای شارستانی پاوە لە پارێزگای کرماشان لە کاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.
ناسناوی ئەم کرێکارە “مەهدی حوسەینی” ڕاگەیەندراوە، ناوبراو تەمەنی ٣٥ ساڵ و خاوەن منداڵێکی چوار ساڵە و دانیشتووی شارستانی جوانڕۆ بووە.