فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەرگی یەکێک لە دایکانی ئابان بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ؛ “سەیارەکە لەژێر چاودێریدا بووە”
یەکشەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۲   |  30-04-2023

سدیقە تورانی”، دایکی “فەرهاد مەجدەم”، یەکێک لە گیان بەخت کردوانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەر (ئابان)، ڕۆژی شەمە ٩ی گوڵان لە حاڵێکدا کە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە بنەماڵەکان بەرەو دادگای “مەنوچێهر بەختیاری” دەڕۆیشتن، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لە دەست دا. بەپێ هەندێک لە ڕاپۆرتەکان، سەیارەکەیان لە ژێر چاودێریدا بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، چەند بنەماڵەی دادخوازی ئابان بۆ ئامادە بوون لە دادگای مەنووچێهر بەختیاری لە کەرەج بەرەو قەزوێن وەڕێ کەوتبوون کە لە میانەی رێگاکەدا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.

لەم ڕووداوەدا بنەماڵەکانی ئابان جگە لە گیان لە دەستدانی دایکی فەرهاد مەجدەم، باوک و دایکی “وەحید داموەر”، یەکێکی دیکە لە گیان بەخت کردوانی ئابانیش هەر لەم ڕووداوەدا تووشی زیانی جیدی بوون و بارودۆخی تەندرووستیان ناجێگیرە.

سەعید ئەفکاری لە تویتەرەکەی خۆیدا نووسیویەتی، ” لە حاڵێکدا بنەماڵەی وەحید داموەر و فەرهاد مەجدەم بەرەو قەزوێن دەچوون تا لە دادگای مەنووچێهر بەختیاری‌ دا بەشداری بکەن، چەندین جار سەیارەیەکی جام ڕەش لە جادەکەدا دەبینن کە چاودێریی کردوون. ماوەیەک دواتر هەمان سەیارە دەپێچێتە بەردەم سەیارەکەی ئەوان و هەر ئەمە دەبێتە هۆی لادان و دەرچوونیان لە جادە سەرەکییەکە.”