فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەسموومییەتی زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتی لە خۆی بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی سەرەتایی گەرمکەرەوە
یەکشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۱   |  05-02-2023

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە ١٠٠ کەس لە هاووڵاتییانی بوومەلەرزە لێدراوی خۆی، بەهۆی دابین نەکرانی ئیمکاناتی ریفاهی و گەرمکەرەوە لە لایەن دەوڵەت، تووشی مەسموومییەت بوون.

لەم پێوەندەدا بەڕێوەبەری ناوەندی ڕووداو و پێڕاگەیشتنی خێرای پزیشکی پارێزگای ئازەربایجانی غەربی، باسی لەوە کردووە کە بەهۆی هەلمژینی گازی مۆنۆکسید کەربۆن دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش تووشی مەسموومییەت بوون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە کاتی ڕوودانی ئەم بوومەلەرزەیەوە هەتا ئێستا لە شارستانی خۆی، بەهۆی کەمتەرخەمی دەوڵەت، هیچ جۆرە یارمەتییەک لە لایەن ڕژیمەوە بۆ خەڵکی زیان بەرکەوتوو دابین نەکراوە و ئەمەش بە سەرنج دان بە کەش و هەوای سارد لە ئێستا، بووەتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر خەڵکی ئەم ناوچەیە.