فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناجێگیر بوونی باری تەندروستی زیندانیەکی سیاسی
سێشەممە ۲۶-۰۷-۱۴۰۱   |  18-10-2022

باری ته‌ندروستی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ئێڤین به‌ناوی حسێن ڕه‌ونه‌قی ناجێگیرە و به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له‌ پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌ش كردووه‌.
حسێن ڕه‌ونه‌قی وێبلاگ نووس و چالاكی مه‌ده‌نی، ٢٠ ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات گوازرایه‌وه‌، ناوبراو له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا هه‌ر دوو پا و قامکه‌كانی ده‌ستی شكاوه‌ و ئێستا له‌ دۆخێكی خراپی ته‌ندروستی دایه‌ و به‌رپرسانی زیندان له‌ پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌شیان كردووه‌. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، حسێن له‌ دوایین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیدا به‌ زۆر توانای قسه‌كردنی بووه‌ و داوا له‌ ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به‌هانایانه‌وه‌ و گیانی ڕۆڵه‌كه‌یان ڕزگار بكه‌ن.