نادیاربوونی بارودۆخی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان
دوشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۲   |  12-06-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، نزیک بە دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی “ئالان داغدار” و “سیامەک هەیاسی” خەڵکی گوندی حاجی ئاوا سەر بە بۆکان تێدەپەڕێت و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکانیان بۆ دەستخستنی زانیاری لەئاست چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە بێ ئاکام ماوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە دوای ڕفاندنیان بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ورمێ گواستراونەتەوە و لەو کاتەوە لە مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بوون. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سیامەک هەیاسی و ئالان داغدار و هەردووکیانیان ڕفاند.