فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنوسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ماکۆ بەدوای دەستبەسەر کرانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
دوشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۳   |  04-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، حسێن ڕەشیدی تەمەن ٦٠ ساڵ وێڕای کچە تەمەن ٣٠ ساڵەکەی بەناوی مریەم ڕەشیدی، دانیشتووی گوندی گاموس سەر بە شاری ماکۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران و لەوکاتەوە هەتا ئێستا، چارەنووسیان نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حسێن و مریەم ڕەشیدی دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەت تۆمەتباریان کردوون. بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی لە هەر چەشنە دانی زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەو دوو کەسە خۆ دەبوێرن.