فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی ئارمان نیکپەی
هەینی ۰۶-۰۵-۱۴۰۲   |  28-07-2023

بەپێی ڕاپۆرتیەکان، ئارمان نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، ماوەی ١٥ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی هیچ ئاکامێکی نەبووە.
شایانی باسە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەو هاووڵاتییەدا گرتووە و لە ڕێگەی لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئارمانەوە نامەیان بۆ چەند کەسێک هەناردووە و لە هەوڵی ئەوەدان کە دۆسیەسازی بۆی بکەن. ئارمان نیکپەی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هەروەها ئاروین نیکپەی برای ناوبراو، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان ئازاد کراوە.