فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی خالید مەحموودی لە زیندانی ناوەندی کرماشان
شەممە ۱۶-۰۴-۱۴۰۳   |  06-07-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، خالید مەحموودی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “شانڕەش” سەر بە شاری ڕوانسەر و دانیشتووی جوانڕۆ، یەک مانگ و ١٨ ڕۆژی ڕابردووی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان تێپەڕ کردووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
خالید مەحموودی، ڕۆژی ٢٨ی گوڵانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و بەبێ هیچ هۆکارێک لە یەکێک لە شەقامەکانی جوانڕۆ دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ زیندان گواسترایەوە. جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٠ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی ناوبراو، هێشتا لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.