بەپێی ڕاپۆرتەکان، چارەنووسی سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی “چەنگوور” سەر بە شاری شاباد بەناوەکانی “ئەمیر ڕمەزانی، مازیار سەلیمی و نەسیر سەلیمی”، دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر ڕفاندنیان، هەتا ئێستا ناڕوونە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۲۶ی ڕێبەندان، هێزەکانی ڕژیم لە ڕێگەی چەند ئۆتۆمبێل و ئەمبوڵانسەوە، هێرشییان کردووەتە سەر ماڵی ئەمیر ڕەمەزانی و ڕفاندوویانە. لەهەمان ڕۆژدا، مازیار سەلیمی لە سێ ڕێیانی نەهاوەند لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە هەروەها ڕۆژی سێشەممە ۲۵ی ڕێبەندان، نەسیر سەلیمی لە شوێنی کارەکەی لە لایەن ئەم هێزانەوە پاش لێدان و کوتانێکی زۆر ڕفێندراوە. جێگەی ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و نزیکانی ئەم سێ هاووڵاتییە بۆ زانینی چارەنووسییان بێ ئاکام ماوەتەوە و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.