نادیاربوونی چارەنووسی سەید مەعسووم ڕەزەوی لە زیندانی کرماشان
دوشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۱   |  13-03-2023
سەرەڕای ئەوەیکە نزیک بە چوار مانگ لە دەستبەسەرکردنی “سەید مەعسووم ڕەزەوی”، وەرزشکاری خەڵکی شاری “سەحنە”ی سەر بە پارێزگای کرماشان تێپەڕ بووە، بەڵام هەروا لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان ڕاگیراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەید مەعسووم ڕەزەوی ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردنی خەلیل عالی نژاد، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە کە سەید مەعسووم ڕەزەوی لەو کاتەوە کە بۆ زیندانی دیزڵ ئاباد گواستراوەتەوە، تا ئێستا بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی پێ نەدراوە لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکارەکەی چاوپێکەوتنیان هەبێت و هەروەها لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.