نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەک بەدوای دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۱۳-۱۲-۱۴۰۲   |  03-03-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی “کەیوان رەحیم پور” خەڵکی ئاوایی “کەلەکان” سەر بە بەشی هەوەتوی شاری دیواندەرە، لە ڕۆژی هەینی ١١ی رەشەممەوە
لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هیچ هۆکارێک هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە و پاشان دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە. تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.