هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان لە هەشت ڕۆژ لەمەوبەرەوە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ماوەی ٨ ڕۆژە ئەرسەلان یووسفی، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو هێزانە ئەم هاووڵاتییە لاوەیان بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کردووە و دەستیان بەسەر کەلوپەلە تاکەکەسییەکانی وەک ئۆتۆمبێل و مۆبایلەکەیدا گرتووە. شایانی باسە کە ناوبراو تا ئێستا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە. ئەرسەلان یووسفی، ڕۆژی شەممە ١٤ی گەلاوێژ، دەستبەسەر کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی و هەروەها بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.