بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “ئاسۆ کەریمی” ٣٨ ساڵ تەمەن، دوای دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارەوە، گواستراوەتەوە بۆ ورمێ و چارەنووسی نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە ماوەی ڕابردوو بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ئاسۆ کەریمی، بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندەکانی ڕژیم لە دانی هەر چەشنە زانیارییەک لەبارەی ناوبراو پێشگیری دەکەن. هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە نادیارە و تا ئێستا تەنانەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە. جێگای ئاماژەیە، ئاسۆ کەریمی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە زیندانەکانی ورمێ گواستراوەتەوە.