ئەحمەد شایانپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژانی کۆتایی مانگی پێشوو لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکراوە و هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوای تێپەڕبوونی ماوەی ١٩ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی “ئەحمەد شایانپوور”، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ئەحمەد شایانپوور بێ ئاکام ماوەتەوە و ئەو هاووڵاتییە لەو ماوەیەدا تەنانەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە. جێگای ئاماژەیە، ئەحمەد شایانپوور، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، لە شاری بۆکان دەستبەسەرکراوە و لەو کاتەوە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی نادیارە.