نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان
یەکشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۱   |  19-02-2023
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “کارۆ خودامۆرادی”، کە زیاتر لە دوو مانگە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە، چارەنووسی نادیارە.
کارۆ خودامۆرادی، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، سەرەڕای ئەوەی کە دوو مانگ زیاترە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لەو شارە ڕفێندراوە، چارەنووسی ناڕوونە. جێگەی ئاماژەیە، کارۆ خودامۆردی، ڕۆژی شەممە ١٢ی سەرماوەز، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕفێندراوە و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە گواستراوەتەوە. ئەو هاووڵاتییە، لەو کاتەی کە ڕفێندراوە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی پێ نەدراوە پەیوەندیی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیەوە بکات و ناوەندەکانی ڕژیمیش لەسەر بارودۆخ و دۆخی تەندروستی ناوبراو ئامادەی وەڵامدانەوە نین.