فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد
دوشەممە ۰۷-۰۱-۱۴۰۲   |  27-03-2023

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “سوهراب ئاویزکەن”، ماوەی زیاتر لە چوار مانگە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.

 سوهراب ئاویزکەن لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی شاری مەهاباد و لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە، پاش چوار مانگ هێشتا چارەنووسی ناڕوونە. شایانی باسە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئاویزکەن لەسەر چارەنووسی کوڕەکەیان هەتا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە حکوومەتییەکان تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ئامادەی وەڵامدانەوە بەو بنەماڵەیە نەبوون. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری پارەکە، لە لایەن هێزەکانی ناوەندی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە  ڕفێندرا و پاش قۆناغەکانی لێپرسینەوە، گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد.