فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان
یەکشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۲   |  28-05-2023

هەشت مانگ لە ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “عوسمان مامە” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە تێپەڕ دەبێت، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لەو ماوەیەدا هیچ پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە. ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵە و کەسوکارەکەی زیاتر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی عوسمان مامە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو لەسەر بارودۆخی ئەم هاوڵاتییە، هێشتا دامودەزگا پەیوەندیدارە حکوومەتییەکان هیچ وەڵامێکیان بەو بنەماڵەیە نەداوەتەوە. لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردووشدا هەموو ڕۆژێک سەردانی فەرمانگەی ئیتلاعاتی شارەکانی بۆکان و ورمێیەیان کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان دەست نەکەوتووە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاندووە؛ عوسمان مامە لەو ماوەیەدا کە ڕفێندراوە، تەنانەت یەک جاریش پەیوەندیی تەلەفۆنی بە بنەماڵەیەوە نەکردووە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە. جێگەی ئاماژەیە، ئەم هاووڵاتییە شەوی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری پارەکە لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا.