فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ
هەینی ۱۶-۰۴-۱۴۰۲   |  07-07-2023

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی حەیدەر نیکنیا، دوای ئەوەی کە لە لایەن ناوەندی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بانگ کراوە و سەردانی ئەو ناوەندەی کردووە، دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی پووشپەڕ، حەیدەر نیکنیا، خەڵکی گوندی “حەکی”ی سەر بە ناوچەی سیلوانای شاری ورمێ، پاش ئەوەیکە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە گوندی “زێوە”ی ئەم شارە بانگ کراوە و سەردانی ئەو ناوەندەی کردووە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر بوونی، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ گواستراوەتەوە.