فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هیوا شەباهەنگ بەدوای دەستبەسەر کرانی
هەینی ۱۷-۰۶-۱۴۰۲   |  08-09-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هیوا شەباهەنگ خەڵکی شاری مەهاباد، دوای دەستبەسەرکرانی بۆ زیندانی ورمێ گواستراوەتەوە و لە ئێستادا سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٤ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانیدا، چارەنووسی هەروا نادیارە.
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا شەباهەنگ لەژێر ناوی ئەو شتەی کە بە “چالاکی لە لاپەڕەی تاکەکەسی لە تۆڕە  کۆمەڵایەتییەکان” ناودەبرێت، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، هیوا شەباهەنگ لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا، لە مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و باقی مافە سەرەتاییەکانی دیکەی بێ بەریبووە. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناوبراو لە زیندانی ورمێ نادیارە.