فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی پەناخوازێکی خەڵکی شاری سنە لە ئیتالیا
شەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۲   |  13-01-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پەناخوازیکی خەڵکی شاری سنە کە نیازی چوونی بۆ وڵاتی ئیتالیای بووە، لە سنووری ئەم وڵاتە لە لایەن پۆلیسی ئیتالیاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مەیسۆن (ئەژین) مەجیدی چەلاکی مافی ژنان و چالاکی سیاسی لەڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ئەمساڵ لەگەڵ
کۆمەڵێک پەناخوازی دیکە لە ڕێگای بەلەمێکەوە خۆیان گەیاندووەتە کەنارەکانی شاری کۆتۆنی ئیتالیا و چوونەتە نێو خاکی ئەم وڵاتە، بەڵام پۆلیسی ئیتالیا مەیسۆن مەجیدی دەستبەسەر کردووە و تا ئێستا هیچ جۆرە هەواڵێک لە بارودۆخی لەبەردەستدا نییە.