فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی ژنە چالاکێکی خەڵکی سیرجان بەدوای دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی
پێنجشەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۳   |  30-05-2024

سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە بەسەر دەستبەسەر کرانی “مریەم مەحموودئابادی” تەمەن ٢٥ ساڵ و چالاکی مافی ژنان لە سیرجان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسداران، ناوبراو هەروا لە ژووری تاکەکەسی ئیتلاعاتی سپای سارۆڵڵا ڕاگیراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەم چالاکە کردووە کە لە ئەگەری میدیایی کردنی هەواڵی دەستبەسەر کردنی ڕۆڵەکەیان، پێش بە هەر چەشنە ئازادییەکی ناوبراو دەگرن. هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە، زانیارێکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنیان، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە ناوبراو پێشتریش لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرابوو.