نادیاری چارەنووسی پێنج هاوڵاتی دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ
دوشەممە ۲۲-۰۱-۱۴۰۱   |  11-04-2022
پێنج هاوڵاتی بە ناوەکانی ڕەفیق پزێشکی، بێهزاد پزێشکی، کەریم پزێشکی، سەعید ڕەشیدی و جەمال مورۆوەتی خەڵکی بانە، لە زیندانی ئێران لە شاری سنە زیندان کراون و چارەنووسێان نادیارە. ئەم پێنج هاوڵاتیه له ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ساڵی رابوردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی جمهوری ئیسلامیەوە دەستبەسەرکراون و لە ٢٥ی ڕێبەندانی هەمان ساڵدا دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە گوازرانەوە بۆ زیندان لە سنە.
جێگای ئاماژەیە، کە دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتیانە بە زەبری هێز و لێدان بووە و هێزە ئەمنییەکانی ئێران ماڵەکانیان پشکنیوە و دەست بەسەر ژمارەیەک کەلوپەلی کەسییاندا گیراوە. تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە لەسەریانە، هیچ زانییارییەک لە بەردەستدا نییه.