فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناسنامەی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆز
دوشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۱   |  28-03-2022

 ڕۆژی شەممە ٦ی خاکەلێوە مەستوورە مستەفا موبارەکی یەکێک لەو ژنانەی کە بە هۆی بەشداری لە رێوڕەسمی نەورۆزی لە پارکی كودكی شاری سنە دەستبەسەر کرابوو گوازراوە بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ئەم شارە. مەستوورە مستەفا موبارەکی کە تەمەنی ٤٥ ساڵە رۆژی دووشەممە یەکی خاکەلێوە دوای کۆتایی ڕێوڕەسمی نەورۆزی لە پارکی كودكی شاری سنە دەستبەسەر کرا. ناوبراو دوای ئەوەی سواری ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی ببوو، لەلایەن شۆفێری ئوتومبیلەکەوە ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کرابوو.

شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان کە جلی کوردییان لەبەر کردبوو، داوایان لە خەڵکەکە کردبوو کە بە ئۆتۆمبێلی ئاسایی بڕۆنەوە ماڵ. بەڵام شۆفیرەکان کە وێدەچی هێندێکیان بەکرێگیراوی رژیم بووبن راستەوخۆ هێندێک کەسیان بردبوو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە.