ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی، لە پەیامێکی جیادا داوای کردووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگادار بکرێتەوە کە بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساخارۆڤ، لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە چوونە دەرەوەیان لە ئێران لێ قەدەغە کرابوو.
لە کۆنفرانسی ئەمنییەتی مونیخ کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بەڕێوە چوو، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بانگهێشت نەکرا و نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە لیستی بەشداربوواندا سڕدرایەوە.
دەقی نامەکەی ئەو ١٥ بنەماڵە داخوازەی شۆڕشی ژینا لە کوردستان بەم شێوەیەیە:
ئەمە پەیامی بەشێک لە بنەماڵەی داخوازەکانی کوردستانە لە ئێرانەوە بۆ کۆنفرانسی مونیخ. لە کاتێکدا دڵخۆشین کە کۆنفرانسی مونیخی ئەمساڵ کۆماری ئیسلامی پەراوێز خستووە، دەمانەوێت سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ شەپۆلی لەسێدارەدانەکان لە ئێران ڕابکێشین.
کۆماری ئیسلامی لە دوای سەرکوتکردنی شۆڕشی ژینا لە شەقامەکان، لە ئێران و بە تایبەتی لە کوردستان لە سایەی بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جیهانیدا بەردەوام خەریکی کوشتن و بڕینی خەڵکە. دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە کردەوە هەڵوێستی جددی و ڕوونی هەبێت و ڕاشکاوانە و لێبڕاوانە بەرانبەر بە کۆماری ئیسلامی ئەو هەڵوێستە دەربڕێت. دووهەم؛ ئێمەی بنەماڵەی دادخوازەکانی کوردستان کە زۆربەمان منداڵەکانمان لەلایەن سوپای تیرۆریستیی پاسدارانەوە کوژراون، داواکارین کە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دژکردەوەی جیددییان بەرانبەر بەم تیرۆریزمە دەوڵەتییەوە هەبێت.
کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ڕابردوودا چەندین بەندکراوی دیکەی بە تۆمەتی چەواشەکارانەی هاوکاریکردن لەگەڵ ئیسرائیل کوشتووە کە حەوت کەسیان بەندکراوی سیاسیی کورد بوون؛ تەنانەت تەرمی بێ گیانی ئەو ئازیزانەشمانی پێ نەداوەتەوە. دەبێت لەوە زیاتر چیی دیکە بکرێت تاکوو جیهانی دیموکراسی وەک ئێمەی بنەماڵەی یەکگرتووی دادخوازەکان بەرانبەر ئەم سیستەمە خوێنڕێژ و خوێنمژە بوەستێتەوە؟
واژۆکرانی نامەکە:
١- عەزیمە حەسەنزادە، دایکی محەممەد حەسەنزادە.
٢- ساحیبە وەیسی، دایکی پەیمان مینبەری.
٣- فاتمە مورتەزەوی، دایکی داریوش عەلیزادە.
٤- سەحەر زەندی، دایکی ئاریان خۆشگوار.
٥- مەرزیە ڕەزایی، دایکی موحسین نیازی.
٦- کولسووم شاوەیسی، دایکی ئارام حەبیبی.
٧- ئارەزوو حوسێنی، دایکی هوومەن عەبدوڵڵاهی.
٨- هاشم ساعدی، باوکی سارینا ساعدی.
٩- قەدەمخێر میرزایی، دایکی یەحیا ڕەحیمی.
١٠- ئێران قوربانی، هاوژینی حەبیبوڵڵا فەتحی.
١١- نەسرین ئەحمەدی، دایکی زانیار ئەڵڵامورادی.
١٢- سۆیبه ئەمینی، دایکی محەممەد شەریعەتی.
١٣- فاتمە شەریفی، دایکی شاهۆ بەهمەنی.
١٤-عایشە ئەمینی، دایکی محەممەد ئەمینی.
١٥- فاتمە حەکیمی، دایکی عیسا بیگلەری.