فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕه‌زایه‌تی خەلکی ئیلام سەبارەت بە کێشەی کەم ئاوی
سێشەممە ۲۴-۰۳-۱۴۰۱   |  14-06-2022

دانیشتووانی شاری ئیلام له‌ئاست كه‌م ئاوی و خراپی سیسته‌می لووله‌كه‌شی ئه‌و شاره‌ ناڕازیین و ده‌ڵێن: چه‌ندین ساڵه‌ به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و ئوستانه‌ به‌ڵینی نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می لووله‌كه‌شییان داوه‌، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ و ئاوی ئه‌و ئۆستانه‌ به‌فیڕۆ ده‌چێت.
به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئوستانی ئیلام خۆیان دانیان به‌ كۆنبوونی ٤٠ له‌ سه‌دی سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی ئاو له‌و ئوستانه‌ ناوه‌ و ده‌ڵێن: ” ٣ كیلۆمتر لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌ندئاوی ئیلام به‌ ژێر ماڵی هاووڵاتییاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت و زۆرجار به‌هۆی كونبوونی لووله‌كان، ئاوه‌كه‌ به‌فیڕۆ ده‌چێت و چاككردنه‌وه‌شی پێویستی به‌ بودجه‌ و هاوكاری دا‌موده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی ترهه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆی قەیرانی قووڵی ئابووری، حکوومەتی ئیسلامی توانای‌ چاره‌سه‌ری هیچ کێشەیەکی ئاوەدان کردنەوەی نییە. ئه‌وه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئۆستانی ئیلام كێشه‌ی كه‌م ئاوییان هه‌یه‌ و به‌رپرسانی بێدەرەتانی ڕژیمیش هیچ هه‌وڵێكیان نه‌داوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.