ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری گۆنبەد كاووس
سێشەممە ۰۹-۰۸-۱۴۰۲   |  31-10-2023
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاره‌داری گۆنبەد كاووس بەهۆی دواخرانی دوو مانگ لە حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه ٨٠٠ كرێكاری ئه‌و شاره‌داریه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و نێگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه ڕێژه‌ی داخوازییه‌كانیان بچێته سه‌ره‌وه. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها وتیان، به‌رپرسانی ئه‌و شاره به‌ڵێنیان دابوو كه كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی داواكاریه‌كانیان نین و حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی نادەن.