ناڕه زایه تی كرێكارانی شارەداری زاهیدان
سێشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۲   |  28-03-2023
كرێكارانی شارەداری زاهیدان ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه له ئاست نەدرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌رپرسانی شاره‌داری به‌ڵێنیان دابوو كه داخوازییه دواكه‌وتووه‌كانی ساڵی پار تا به‌ر له نه‌ورۆز پێیان بدرێت، به‌ڵام ته‌نیا حه‌قده‌ستی چه‌ند مانگیان پێ داون و چاره‌نووسی ئه‌و چه‌ند مانگ حه‌قده‌سته دواخراوه‌ی دیكه‌یان دیار نییه. كرێكارێك له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: سه‌فره‌ی بەڕێچوونمان به‌تاڵ بووه و توانایی دابین كردنی پێداویستیه‌كانی ژیانمان نه‌ماوه و هیچ به‌رپرسێكیش بایه‌خ به كێشه و گرفته‌كانمان نادات.