ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی هاوكار له كرمان
دوشەممە ۲۸-۱۲-۱۴۰۲   |  18-03-2024
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی هاوكار له ئۆستانی كرمان له دژی بەکردەوە دەرنەهاتنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی هاوكار سه‌ر به سندووقی خانه‌نشینی كارخانه‌ی فولادی زه‌ره‌نده و كرێكارانی شاغڵ له‌و كانگایه ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه. به وته‌ی ناڕازیان، له سه‌ری ساڵ نزیك بوونه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵیان وه‌ر نه‌گرتووه و له بارودۆخێكی خراپی بەڕێچوون دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.