ناڕه‌زایه‌تی ژنانی ئه‌فغانستان له دژی پێشێلكرانی مافه‌كانیان له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه
هەینی ۱۸-۰۶-۱۴۰۱   |  09-09-2022
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستانی له دژی پێشێلكرانی مافه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: به ئێمه مه‌ڵێن چۆن جل و به‌رگ له‌به‌ر كه‌ین، به هێزه‌كانتان بڵێن ده‌ستدرێژی نه‌كه‌نه سه‌رمان.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، کۆمەلێک له ژنانی ئه‌فغانستان له شوێنێكی گشتیدا كۆبوونه‌وه و دژبه هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ و ده‌ستدرێژی هێزه‌كانی تالیبان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند: هێزه‌كانی تالیبان هه‌ر ڕۆژه له گوند و شاره‌كانی ئه‌فغانستان، ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر كچانی لاو و ناچار به هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێیان ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وه‌ڵه‌تی له‌ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته بێده‌نگه.