فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕه‌زایه‌تی کرێکارانی شێركه‌تی ئه‌بنیه‌ فه‌نی ئازەربایجان
چوارشەممە ۰۹-۰۹-۱۴۰۱   |  30-11-2022

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌‌‌‌ ٩ی سه‌رماوه‌ز، کرێکارانی شێركه‌تی “ ئه‌بنیه‌ فه‌نی” ئازەربایجان به‌هۆی پشتگوێ خستنی داواکارییەکانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌وه‌ کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی شێركه‌تی ڕێگای ئاسنی “ئه‌بنیه‌ فه‌نی” پارێزگای ئازەربایجان به‌هۆی خراپی هەلی کاری کرێکاران، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری، جێبه‌جێ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی بۆ كرێكاران و پشتگوێ خستنی گرێبه‌سته‌كانیان، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌وه‌، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.