ناڕوونبوونی چارەنووسی ٦ هاووڵاتیی دەستگیرکراوی خەڵکی شاری پیرانشار
پێنجشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۰   |  17-02-2022
سەرەڕای تێپەڕینی سێ هەفتە لە دەستگیرکردنی شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ”فەریاد خەتیب”، ”عەلی عومەر پوور”، ”موراد مامەڕەش”، ”ئەیووب حەدیسی”، ”ڕەحمان خدمەتگوزار” و ”یووسف عومەر پوور” هیچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شەش کەسە لە بەردەستدا نییە.
شایانی باسە، بنەماڵەی ئەم کەسانە لە ماوەی سێ حەفتەی ڕابردوودا چەندین جار بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەو هاوڵاتییانە، سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانیان کردووە، بەڵام هیچ جوابێکیان وەرنەگرتووە و هەر ئەمەش نیگەرانی بۆیان دروست کردووە.
پیویستە بوترێت ئەم شەش هاوڵاتییە هەتا ئێستا هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ بنەماڵەکەیانەوە نەگرتووە.