فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتیەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ڕوانسەر 
شەممە ۲۶-۰۹-۱۴۰۱   |  17-12-2022

کۆتاییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، فەراز پەرتەوی، خەڵکی ڕوانسەر و دانیشتووی شاری تاران دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین گواسترابووەوە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم هاووڵاتییە بەهۆی هاوکاری نەکردن لەگەڵ ناوەندەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و ئەگەری سەپاندنی تۆمەتگەلێکی ئەمنییەتی بەسەریدا لە ئارادایە. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا کەوتووەتە بەر لێدان و کوتانی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم. بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتووە، بارودۆخی فەراز پەرتەوی لە بەندیخانەی ئێڤین جێگای نیگەرانییە و لە بارودۆخێکی دەروونی ناجێگیردایە. شیاوی باسکردنە کە تا ئێستا بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە چاویان پێ بکەوێت.