ناڕوونی چارەنووسی ٤ مامۆستا و چالاکوانی دەسبەسەر کراو
شەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۰   |  12-03-2022
رۆژی هەینی ٢٠ی رەشەممە، لە کاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی یادی ”سەمەد شەعبانی” شاعیر ونووسەر لە شاری کەرەج، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ٢٠ کەس لە بەشداربووانی ئەو رێوڕەسمەی دەسبەسەر و بۆ ناوەندی ئەمنییەکانی ئەو شارەی گواستنەوە، کە هەتا ئەمڕۆ شەممە ٢١ی رەشەممە لە چارەنووس و شوینی راگیران و هەروەها تۆمەتی وەپاڵنرای ٤ کەس لە مامۆستایانە بە ناوەکانی ” سەها مۆرتزایی”، ”عەلی رەزا سەقفی”، ”هاڵە سەفەرزادە” ، ”ئیلهام ساڵەحی” زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە و ئەمەش بنەماڵەی ئەو چالاکوانانەی دڵ نیگەران کردووە.