ئیسماعیل خزری، هەلسووڕاوی مەدەنی، ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری بواری زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی پەیام نووری مەهاباد، پاش ئەوەی کە دەستبەسەر کراوە تا ئەم ماوەیە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە ورمێ بووە و لەم دوایییانەشدا بۆ بەندیخانەی ڕژیم لە شاری نەغەدە گواستراوەتەوە.ئەو هاووڵاتییە پێش ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بڕفێندرێت، جیا لە چالاکییە فەرهەنگییەکانی و وێڕای ئەوەش کە خوێندکاری بواری زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی پەیام نوور بوو و هاوکات کاری ڕۆژنامەنووسیشی دەکرد، لە زانکۆی “ئازاد”ی پیرانشار سەرقاڵی خوێندنی بواری ژمێریاری بووە.
ئیسماعیل خزری لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە.
ئیسماعیل خزری، خەڵکی گوندی “سەراوکانی” سەر بە شاری پیرانشار، ڕۆژی شەممە، ٢١ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو شارە ڕفێندراوە.