ناڕەزایەتی کارمەندانی دەرکراوی مۆخابراتی خوزستان
یەکشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۰   |  06-02-2022
بە پی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە 16ڕێبەندان، زیاتر لە70کەس لە کارمەندانی دەرکراوی مۆخابەراتی خوزستان، بە هۆی پێڕانەگەیشتن بە داخوازیەکانیان، لە بەرامبەر بینای ئەو شیرکەتە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ئەو کارمەندانە لە ناڕەزایەتی بە ئیجرایی نەکردنی بڕیاری چوونەوە سەرکارەکانیان، بە بەدەستەوە گرتنی نامەی دادگا، سەبارەت بە چوونەوە سەرکارەکانیان، دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، بەڵام لە کاتی ناڕازایەتی دەربڕینی ئەو کارمەندانە، حەراستی ئەو شیرکەتە، دەرگای چوونەژورەوەی مۆخابەراتییان بەست و لە چوونەژورەوەی ئەو کارمەندانە بۆ نێو مۆخابەرات ڕێگرییان کرد.