فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری کوت عەبدوڵا
دوشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۰   |  07-02-2022

پەرداخت نەکردنی حەقدەستەکانی کرێکارانی شارەداری کوت عەبدوڵا بۆتە دیاردەیەک کە هەموو جارێ بۆ وەرگرتنی حەقدەستەکانیان دەبێت مانگرتن و ناڕەزایەتی بەڕێوەببەن.
کرێکارانی ئەو شارەدارییە هەنووکە لەگەڵ چەندین کێشەی جۆراوجۆری ژیان بەرەوڕوون.
ئەو کرێکارانە دەڵێن، شارەداری ماوەی 3 مانگە هێچ حەقدەستێکمانی پەرداخت نەکردووە و لە مانگی خەزەڵوەریشەوە حەقی بیمەکانمان پەرداخت نەکراوە و کاربەدەستانیش هیچ جورە وەڵامێکیان بە داخوازییەکانمان نەداوەتەوە.