فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتیی خوێنداکارانی زانکۆی “هونەر”ی ئیسفەهان
پێنجشەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۳   |  14-11-2024

کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی “هونەر”ی ئیسفەهان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، لە ناڕەزایەتیی بە کێشە و گرفتەکانیان بە تایبەت بارودۆخی نالەباری خەوتنگەی کچانەی “سەبا” لە مارتا کولیجی ناوەندیی، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی زانکۆ بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کێشە بەرچاوەکانی ئەم خەوتنگەیە، پچڕانی ئاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، خراپی ئاسانسۆڕەکان و هەڵسووکەوتی نەشیاوی کارمەندانی خەوتنگەی ناوبراوە. شایانی باسە، بەدوای وادە و بەڵێنی بەرپرسانی زانکۆ، خوێندکارانی ناڕازی تا کۆتایی ئەم حەفتەیە مۆڵەتیان بە بەرپرسانی زانکۆ داوە کە بە کێشە و گرفتەکانیان ڕابگەن و هەروەها ڕایانگەیاندووە ئەگەر کێشەکانیان چارەسەر نەکرێ، سەرلەنوێی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆرتر لە خوێندکاران، دەست دەدەنە کۆبوونەوە.