فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتیی خوێندکارانی کوڵێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران
شەممە ۲۳-۰۲-۱۴۰۲   |  13-05-2023

ڕۆژی شەممە ٢٣ی مانگی گوڵان، خوێندکارانی کوڵێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران، لەئاست هەڵسووکەوتی نەشیاوی حەراسەتی ئەم زانکۆیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خوێندکارانی ناڕازی لە ئاست گوشاری دوو بەرابەری حەراسەت بۆ سەر خوێندکارانی کچ بەهۆی ڕەچاو نەکردنی حیجابی زۆرەملێ، بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “ژن، ژیان، ئازادی” و “خوێندکار دەمرێ ، زەبوونی قەبووڵ ناکات”، لە حەساری ئەم زانکۆیە دەستیاندایە کۆبوونەوە. شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم ناڕەزایەتییە، هێزەکانی حەراسەتی زانکۆی تاران لەگەڵ خوێندکارانی ناڕازی تێکهەڵچوون.