ناڕەزایەتیەکان لە فەرانسە بەردەوامە
پێنجشەممە ۰۳-۰۱-۱۴۰۲   |  23-03-2023
رۆژی چوارشه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ناڕازی فه‌ڕانسه بۆ جارێكی دیكه دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیمانۆئل ماكرۆن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێکهەلچوون.
پاش په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌لایه‌ن پاڕله‌مان و شكست هێنانی لایه‌حه‌ی “ده‌نگدانی بێ متمانه‌یی” به كابینه‌كه‌ی ماكرۆن هه‌زاران كرێكار له‌به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌ت و خزمه‌تگوزرای فه‌ڕانسه هاوڕێ له‌گه‌ڵ قوتابیان و خوێندكاران دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و بەرەنگاری هێزه‌كانی پۆلیس بوونەوە و زیاتر له ٣٠٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.