نرخی دۆلار دوای سێ حەفتە سنووری ٣٠ هەزار تمەنی تێپەڕاند
دوشەممە ۱۴-۰۶-۱۴۰۱   |  05-09-2022
نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا لە مامەڵەکانی ڕۆژی یەکشەممە لە بازاڕی ئازادی تاران گەیشتە ٣٠ هەزار و ٣٠٠ تمەن کە دوای نزیک سێ حەوتوو بەرزترین نرخی تۆمار کردووە.
نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا لە ڕێکەوتی ٢٣ی ژووئیەوە هەتا ٢٠ی ئاگۆست، هاوکات لەگەڵ زیادبوونی هیواکان سەبارەت بە قەبووڵکردنی گەڵاڵەی پێشنیارکراوی یەکیەتیی ئورووپا بۆ بووژانەوەی بەرجام لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیەوە ئامریکا لە ٣٢ هەزار تمەنەوە بۆ ٢٨هەزار و ٧٠٠ تمەن دابەزی.
دوای ئەوەیکە ڕژیم پینجشەممەی ڕابردوو وڵامی خۆی بە ئامریکا گەیاندبوو، وتووێژەکانی بەرجام بۆ جارێکی دیکە ساردی تێکەوتووە و بەو هۆیەوە داوی ٤٨ کاتژمێر، لە مامەڵەکانی ڕۆژی یەکشەممە نرخی هەر دۆلاری ئامریکا گەیشتووە سەرەوەی ٣٠ هەزار تمەن.