فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نووسەرێکی خەڵکی کەلاردەشت دەستبەسەر کرا
پێنجشەممە ۰۵-۱۱-۱۴۰۲   |  25-01-2024

ئەرسەلان ڕەسووڵی عەمارلوویی ناسراو بە سەرگالیش، نووسەر و ڕۆژنامەوانی خەڵکی کەلاردەشتی پارێزگای مازەندەران، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای شەش مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ناوەندی نۆشەهر گواسترایەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندان، ئەرسەلان ڕەسووڵی عەمارلوویی، خەڵکی گوندی ماشمیانی سەر بە کەلاردەشت، دوای بانگکران لەلایەن لقی جێبەجێکاری سزاکانی ئەو شارە، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ناوەندیی نۆشەهر گواسترایەوە.
سزای شەش مانگ زیندانی ئەو نووسەرە، بە ڕای باز گۆڕدراوە و بۆ ئەو مەبەستە ماوەی بەندکرانەکەی خۆی لە مەزرایەکی کار لە کەلاردەشت تێپەڕدەکات.
ئەرسەلان ڕەسووڵی عەمارلوویی، پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری تونەکابۆن، بەتۆمەتی “بێڕێزیکردن بە خامنەیی” سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو. شایەنی باسە کە دادگا لەگەڵ گۆڕانی سزای ناوبراو بە بەندکرانی هەڵپەسێردراو دژایەتی کردبوو.
ئەو نووسەرە، هەتا ئێستا چەندین کتێبی لەژێر ناوی “هەستانەوە”، “بەربوونەوەی ٥٧”، “قوتابی تەمبەڵ”، “گەڕانەوە لە قیامەت”، “موناجاتی سەرگالیش” و “مامۆستای قوتابخانە”ی بڵاوکرووەتەوە.