ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا سەرەڕای ئاماژە بە پێشێلکارییە ناوکییەکانی ڕژیم، ڕایگەیاندووە؛ لەو بارودۆخەدا ناتوانین بڵێین بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی تەنیا بە مەبەستی ئاشتیخوازانەیە.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەرمانان لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە بەرنامەی ناوکیی ڕێژیم نووسیویەتی: “پاشکەوتکردنی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە ١٩ هێندەی ڕێگەپێدراوە وهەروەها پاشکەوتکردنی ئۆرانیۆمی بە ڕێژەی لەسەدا ٦٠ی پیتێندراو کە بە شێوەی گازی هێگزا فلۆراید، ئۆرانیۆم لە سانتریفیوژەکاندا بەکار دەبردرێ لە ١٢ کیلۆ و نیو بۆ ٥٥ کیلۆ بەرز بووەتەوە.
لەم پێوەندییەدا” ڕافائێل گروسی” سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە درێژەی پێشێلکارییە ناوکییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وتی: “لە ئێستادا ناتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین کە ئۆرانیۆمی پیتێندراو بە مەبەستی ئاشتیخوازانە بەرهەم دێنێ”.