نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
شەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۱   |  24-12-2022
بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون، هاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی (میراوا)ی شاری بۆکان بە ناوی “ئەحمەد ڕەسووڵ پوور”، ماوەی حەفتەیەکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەمشارەوە ڕفێندراوە. پێویستە بوترێ کە، ناوبراو بە تۆمەتی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران و بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکاندا ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەمە لەکاتێک دایە کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.