فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی دوو هاووڵاتی لە شاری بۆکان
دوشەممە ۰۵-۱۰-۱۴۰۱   |  26-12-2022

دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی هەورام مێهرنەوایی و مۆحسین رەسووڵ زادە، بەدوای رفاندنیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە، چارەنووسیان نادیارە.

ئەم دوو هاووڵاتییە ١١ی سەرماوەز، لە ئەنجامی ناڕەزایەتییە سەرتاسەریەکان لە شارەکانی ئێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە ڕفێندراون و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە. جێگەی ئاماژەیە، هەورام مێهرنەوایی و مۆحسین رەسووڵ زادە، لە دەست ڕاگەیشتن بە هەر چەشنە ئیمکاناتێکی وەک پێوەندی تەلەفۆنی و هەبوونی پارێزەر بێبەش کراون.