نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی هاووڵاتییەک لە شاری سنە
شەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۱   |  14-01-2023
ڕاپۆرتەکان لە شاری سنه باس لەوە دەکەن کە [فەرهاد مەلەکی] خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە و دانیشتووی مەریوان، پاش دەستبەسەرکرانی، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون بە بنەماڵەکەی، خۆیان دەبوێرن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فەرهاد مەلەکی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بەفرانبار، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوینێکی نادیار کرابوو. شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکردنی ناوبراو، هێرشیان بردووەتەوە سەر ماڵەکەی و دەستیان بە سەر مۆبایلی ئەو هاووڵاتییە و ئەندامانی بنەماڵەکەیدا، گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.