فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان
یەکشەممە ۱۶-۰۲-۱۴۰۳   |  05-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە دوای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی “ستار کیانی”، لاوی خەڵکی گوندی تازاوای سۆفی بلە سەر بە ناوچەی سەرشیوی مەریوان و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانەکەی لەبەردەستدا نییە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کیانی لەمبارەوە ڕاگەیاندووە، بنەماڵەی کیانی لەم ماوەدا، بە مەبەستی بەدواداچوونی چارەنووسی ڕۆڵەکەیان چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەکان لە مەریوان و سنەیان کردووە، بەڵام ئەم ناوەندانە هیچ وەڵامێکی ڕوونیان بە بنەماڵەکەیان نەداوەتەوە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی نیگەرانی زیاتر لای بنەماڵەکەی. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ستار کیانی ڕۆژی شەممەی هەفتەی ڕابردوو ٨ی گوڵان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکرانی لەبەردەست نییە.