فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی شەڕەوە ٢٠ ملیۆن سودانی لە لێواری برسێتیدان
پێنجشەممە ۱۲-۰۵-۱۴۰۲   |  03-08-2023

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “زیاتر لە ٢٠.٣ ملیۆن کەس کە زیاتر لە ٪٤٢ی دانیشتوانی وڵاتەکە پێکدەهێنێت، بەدەست ئاستێکی بەرزی نائەمنی توندی خۆراکەوە دەناڵێنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە بەراورد لەگەڵ ئەنجامی شیکارییەکان کە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ ئەنجامدراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە نائەمنی خۆراک دەژین بۆ دوو هێندە زیادیکردووە،  کە نزیکەی ٦.٣ ملیۆن کەس دەبێت.”
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان-FAO ڕایگەیاندووە، ویلایەتەکانی خەرتوم، باشوور و ڕۆژئاوای کۆردۆفان، ناوەڕاست، ڕۆژهەڵات، باشوور و ڕۆژئاوای دارفۆر زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و ئەو ویلایەتانەن کە شەڕ و ململانێکان تا ئێستا تێیدا بەردەوامە و زیاتر لە نیوەی دانیشتووانەکەی ڕووبەڕووی برسێتی توند بوونەتەوە”.
لە ١٥ی خاکەلێوەدا شەڕ لەنێوان سپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕوویدا و لە پایتەخت و دەوروبەری، لە ڕۆژئاوای هەرێمی دارفور و هەندێک لە ناوچەکانی باشوور چڕبووەوە و تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و ٩٠٠ کەس کوژراون.
ئەم شەڕە بووە هۆی ناچارکردنی ملیۆنان کەس کە شار و ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، بەپێی دوایین ئاماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە ناوخۆی وڵاتدا ئاوارەبوون، هاوکات نزیکەی یەک ملیۆن کەس بۆ وڵاتانی دراوسێ هەڵهاتوون.