نەدانی حەقدستی کرێکارانی شارەداری بۆکان
یەکشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۰   |  27-02-2022
بە پێی زانیارییەکان، کرێکارانی شارەداری شاری بۆکان ماوەی دوومانگە حەقدەستەکانیان لە لایەن شارەداری ئەو شارەوە نەدراوە و ئەمەش بۆتە هۆی ناڕەزایەتی در بەرینی ئەو کرێکارانە.
نەدانی حەقدەستی ئەو کرێکارانە لە کاتێکدایە کە نرخی کاڵا و شتومەکە خواردەمەنییەکان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی تا ئاستێک بەرزبوەتەوە کە کڕینی سەرەتایی ترین کاڵای خواردەمەنی لەو ولاتە لە توانای چینی کرێکاران و زەحمەتکێشاندا نەماوە و ڕێژەی هەژاری و برسییەتی لەو ولاتە ڕۆژ لە گەڵ رۆژ لەهەڵکشاندایە.